گوشاری ئیتلاعاتی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی




بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا گوشاری هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی چاڵاکوانانی سیاسی و پێشمەرگە لە کوردستانی رۆژهەڵات زیادی کردووە.

لەم پەیوەندییەدا هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز بە بانگ کردنی بنەماڵەی چاڵاکانی سیاسی و پێشمەرگە، دەستیان داوەتە ئازار و ئەشکەنجەی رۆحی هەوروەها هەڕەشە کردن لەم بنەماڵانە. جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەوەی کە بتوانن گوشار بهێنێن بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی و ئەندامان و هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، لە رێگەی ئازار و هەڕەشە کردن لە بنەماڵەکانیان دەیانهەوێت پیلانەکانیان جێبەجێ بکەن.

ئەم هەڵسووکەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دژبەرانی و هەروەها بنەماڵەکانیان، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕینە.







PM:12:09:10/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌