سەقز؛ کۆمەڵێک لە مامۆستایان بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراو خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری سەقز-زیویە، بە مەبەستی پاڵپشتی و پێداچوونەوە بە باروودۆخی مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە پێش ناوەندی پەروەردە و فێرکاری ئەو شارە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

شایانی باسە کە، سلەیمان عەبدی یەکێک لە ئەندامانی شوڕای سێنفی مامۆستایانی کوردستانە کە لە رێکەوتی ٢٨ی رەشەممەی ساڵی رابڕدوو دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم مامۆستایانە هوشدارییان داوە کە لە ئەگەری درێژەدان بە دەستبەسەر کردنی نایاسایی سلەیمان عەبدی، بانگهێشت "فراخوان" دەردەکەن و لەگەڵ بنەماڵەی خوێندکاران خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.






AM:09:12:27/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌