دەستپێکی دووبارەی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت بە بوونی بارودۆخی ئەمنیەتی لە شارەکانی ئێران




ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی ئەو ویدیۆوانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، شارۆمەندانی ناڕازی ئێرانی لە وڵام بە بانگەوازە بەربڵاوەکان بۆ خۆپیشاندانی شەوانە لە رێکەوتی ٢٢،٢٣،٢٤ی رەشەممە، هاتنە سەر شەقامەکان.

لەو ویدیۆوانەی کە لە رێکەوتی ٢٢ی رەشەممە، لە شاری کامیاران و سنە و مەهاباد بڵاو بووەتەوە کە خۆپیشاندەران بە ئاگر کردنەوە، و سەردانی درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "مەرگ بەر دیکتاتۆر" دەستپێکی خۆپیشاندانیان بە خەڵک راگەیاند و لە خەڵک داوایان کرد کە بێنە سەر شەقامەکان.

هەروەها لەو ویدیۆوانەی کە لە تاران بڵاو بووەتەوە، شارۆمەندان لە مەحەلەی "ستارخان" لە رۆژئاوای تارا بە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شەقامەکان درووشمی "امسال سال خونە سید علی سرنگونە"یان سەردا و ناڕەزایەتی خۆیان بەو حکومەتە دەربڕی.

لە مەحەلەی ئێکباتانی تاران هەروەها جەوانەکان و ژنانی ناڕازی بە خۆپیشاندان و کۆبووەنەوەی ناڕەزایەتی و پێ کوتان درووشمی "فقر، فساد، گرونی میریم تا سرنگونی" و "ما آمدیم دوبارە، خیزش ادامە دارە" تووڕەیی و یاسی بوونی خۆیان دژ بە ئیستبدادی و "ناکارآمدی" ئەو حکوومەتە دەربڕی.

هەروەها چەند ویدیۆیەکی دیکە لە مەشهەد، زێدی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە شارۆمەندان لەم ویدۆیەدا درووشمی "سید علی بی ریشە، خیزش تموم نمیشە" سەردا.




AM:09:28:14/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌