رابێرت مالی: کەڵک وەرگرتنی ئێران لە سزای سێدارە بۆ ناڕازییەکان دەبێت کۆتایی پێ بێت



رابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە پێشهاتەکانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی تویتی میشێل تیلور، سەفیری ئامریکا لە شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە داسەپاندنی سزای سێدارە بۆ خۆپیشاندەران، نووسی: "کەڵک وەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە سزای سێدارە بۆ سەرکووت کردنی ناڕازییەکان و خەڵکی ئێران دەبێت کۆتایی پێ بێت".

ئەو هەروەتر زیادیشی کرد: " ئامریکا لەگەڵ ٥٤وڵاتی دیکەی سەرانسەری جیهان لەسەر ئەم بابەتە جەختی کردووەتەو و کۆماری ئیسلامی لەسەر سزای سێدارە مەحکووم ئەکات".


AM:09:30:01/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌