جوانڕۆ؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات شارۆمەندێکی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم ئەمرۆ ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.

 ناونیشانی ئەم شارۆمەندە کیان میر ئەحمەدی خەڵکی جوانڕۆ ڕاگەیاندراوەو تا ئیستاش هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

PM:05:42:08/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌