بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە دایە "خاتوون ڕازدار" خۆیشکی "شەهید فەتاح ڕازدار" ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاویی لە مەریوان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە خاتوون ڕازدار وێرای ئەوەی کە برایەکی شەهیدی کۆمەڵە بوو، لە نموونەی ژنانی دڵسۆز و جێگای بڕواو متمانەی ناوچەی سەرشیوی مەریوان بوو.
شەهید "فەتاح ڕازدار" ئەندامی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە بوو کە لە شەڕ لەگەل هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا یارمەتی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی ئەدا گیانی ئازیزی فیدای ئامانجە بەزەکانی کۆمەڵە کرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دایە "خاتوون ڕازدار" دەکەین، خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.