بەردەوامی شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات




ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ١٤٠١/٥/٢٥، هاووڵاتییەکی لاو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان نازناوی ئەم هاووڵاتییە '' پووریا عەسکەری '' تەمەن ٢٢ ساڵ، دانیشتووی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە تاوەکوو ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی مانەوەی ئەم شارۆمەندە یا هۆکاری دەستبەسەر بوونی دیار نییە.
جێگای ئاماژەیە کە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەستپێکردووە، و تاوەکوو ئێستا نزیک بە ١٨کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە گیراون.








PM:03:50:16/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌