پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد





ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، بەداخەوە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی، هاوڕێ عەلی یووسفی ناسراو بە '' عەلی کارگەر'' خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی رووداوی کار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە هاوڕێ عەلی لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕشی گەڵانی ئێران، لایەنگر و پشتیوانی کۆمەڵە بووە دواتر لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، لە تەمەنی لاویەتیدا پەیوەست بووە بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەکە بووە و تا کۆتایی ژیانی پشتیوانی چینی زەحمەتکێش و کرێکار بووە.
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری هاوڕێ عەلی یووسفی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە








PM:02:01:15/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌