دادگای برۆکسل حوکمی گەڕانەوەی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی بۆ ئێران بە شێوەی کاتی قەدەغە کرد



بە پێی ئەم حوکمە دەوڵەتی بێلژیک ناتوانێت لانیکەم تاوەکوو رۆژی چووارشەممەی حەفتەی داهاتوو، ئەسەدی بۆ ئێران یا هەر وڵاتێکی دیکە بگەڕێنێتەوە.
شایانی باسە کە ئەم حوکمە لە درێژەی نیگەرانییەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دەرئەنجامی پەسەند کردنی رێککەوتننامەی گەڕاندنەوەی تاوانبارانی نێوان ئێران و بێلژیک دەرکرا.


جێگای ئاماژەیە کە رۆژی چووارشەممە، پارلەمانی بێلژیک پلانی گەڕاندنەوەی تاوانباران بۆ ئێرانی بە بوونی هوشدارە بەربڵاوەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لەگەڵ بەهێز کردنی رێدۆزێک بۆ بارمەتەگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی ئەم رێککەوتن نامەوە، پەسەند کرد.

ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، بەرپرسی سێهەمی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەن، مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی هەوڵ بۆ بۆمبدانان لە کۆبوونەوەکانی رێکخراوی "موجاهیدانی خەلق" لە وڵاتی فەڕانسە دەستبەسەر و لە مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ لە دادگای بێلژیک حوکمی ٢٠ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. ئەو دوای ئەوەیکە ئەم حوکمە دەرکرا، داواکاری پێداچوونەوەی نەکرد.






AM:09:26:23/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌