برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد




بە داخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادارکراین‌ ئەمڕۆ چووارشەممە رێکەوتی ۲۹ی پووشپەڕی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی، حاجی عەزیز شادمانی سیمای خۆشەویست و ناسراوی شاری سەقز و برای هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕێزەکانی کۆمەڵە " مەحموود شادمانی "، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی  ۷۳ ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتووە و ماڵاوایی لە ژیان کردووە.
   
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەری مەحموودی دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.
  
  
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە





AM:10:32:20/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌