لەگەڵ بەڵێنەکانی رەئیسی، دەرمان گران بوو



دوو مانگ دوای ئەوەیکە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی دا کە نرخی دەوا و دەرمان بە هیچ شێوەیەک گران نابێت، کۆمپانیاکانی دەرمانساز رایانگەیاند کە ئیزنی بردنە سەرەوەی نرخی دەرمانیان وەرگرتووە و داهاتەکانیان گران بووە؛ هاوکات لەگەڵ چەند رۆژی رابردوو لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی پڕۆژی "دارویار"، را دەربڕینی دژبەیەک سەبارەت بەم پڕۆژە بەردەوامە.

شایانی باسە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەر لەوەی کە ئەم پڕۆژە بەڕێوە بچێت "دارویار"، کە لە رۆژی پێنجشەممە دەستیپێکرد، وتبوویان کە نرخی دەرمانەکان بۆ شارۆمەندان بە هیچ شێوەیەک گران نابێت و چوونە سەرەوەی نرخ بابەتێکە لە نێوان دەوڵەت و کۆمپانیاکان.

بە پێی ئەو بەیانییانە کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە دەزگای "کدال" بڵاو بووەتەوە، بەرهەمەکانی کۆمپانیای دەرمانسازی فارابی بە شێوەی مامناوەند لە سەدا 7% گران بووە و کۆمپانیای دەرمانسازی دانا رایگەیاندووە هەموو بەرهەمەکانی بە شێوەی مامناوەند لەسەدا ٣٩٪چووەتە سەرەوە، هەروەها کۆپمانیای سوبحان دارو لە چوونە سەرەوەی لەسەدا ٢٣٪ نرخی بەرهەمەکانی خەبەری دا، کۆمپانیای دەرمانسازی شەید قازی رایگەیاند نرخی دەرمانەکانی بە شێوەی مامناوەند لەسەدا ٢٨٪ چووەتە سەرەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیبراهیم رەئیسی رێکەوتی ١٩ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیوونیدا بە ئاشکرا بەڵێنی دا کە نرخی دەرمان، نان و بەنزین بە هیچ شێوەیەک گران نابێت.




PM:04:06:18/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌