دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە ڕەخنە گرتن
لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی بایدن لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی وتی: ((ڕووسیە، چین، ئێران
خەریکی تاڵانکردنێکن کە ساڵی پێشوو توانایی ئەوەیان نەبوو)).
ترامپ ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنگەرانی خۆی لە
ئاریزۆنا وتی ئێران، چین و ڕووسیە وڵاتی ئەمریکا جددی ناگرن.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هەروەها زیادی کرد ئەم سێ
وڵاتە خەریکی تاڵانکردن و هەنگاو دەنێن بۆ ورووژاندنی ئەمریکا کە لە یەک ساڵی
پێشووتر توانای ئەم کارەیان نەبوو.
ترامپ هەروەها ڕەخنەی لە دەولەتی بایدن بۆ پرسی ئۆکراین
و ڕووسیە گرت.
ڕەخنەکانی ترامپ بە سیاسەتی بایدن لە ئاستی ئێران لە
حاڵێکدایە کە لەم ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی علی خامنەای،
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، باس لە تۆڵەی سەخت و هەڕەشە لە ترامپ و بەرپرسانی دەوڵەتی
ترامپ بڵاوی کردەوە.
دوای ڕەخنەیەکی زۆر کە لە لایەن بەرپرسانی سیاسی ئەمریکا
بۆ نەبەستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە بە ئاشکرا هەڕەشە دەکات، کۆمپانیای تویتر ئێکانتی
خامنەای بۆ هەمیشە بەست.