بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە،
بەداخەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۷ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوڕێ و پێشمەرگەیەکی دێرینی
کۆمەڵە بە ناوی ( عومەر دانش پەروەر )
ناسراو بە عومەر کۆنەدێ خەڵکی شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عومەر پێشتر و لە دەیەی ٦٠ی ھەتاویی پێشمەرگەی کۆمەڵە
بوو و سیمایەکی خۆشەویست و شۆڕشگێری بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کوردستان و کۆمەڵە
بوو لە ناوچەی مەهاباد و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ئامانجەکانی کۆمەڵە
مایەوە.
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان
ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک عومەر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان
دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە