دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد



بە داخەوە ئاگادار کراینەوە، ڕۆژی ۱ی بەفرانباری ساڵی ۱٤۰۰ی هەتاوی، هاوڕێ "ئەنوەر نادری" دۆستی دێرین و باوەفای کۆمەڵە لە تەمەنی ۵۷ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ "ئەنوەر" خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە و یەکێک لە سیما ناسراوەکانی ناوچەی ژاوەرۆ بوو کە لە سەرەتای ڕاپەرینی گەلانی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە بە شێوەی چڕ و پڕ هاوکاری ئەکرد و تا دوایین ساتەکانی ژیانییدا وەفادار بە ئامانج و ڕێبازی کۆمەڵە مایەوە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی نادری و سەرجەم خزم و کەسو کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان ئەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە




PM:05:27:24/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌