راگەیاندنی کومیتەی نۆروێژی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیان کردنی هاوڕێ زۆڵەیخا میرزادە


بە داخ و پەژارەوە ڕایدەگەیێنین، هاوڕێ زۆڵەیخا میرزادە خەڵکی سەقز لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، خۆشکی هاوڕێی گیانبەختکردوی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە هاوڕێ جەماڵ میرزادە، شەوی ٢ لە سەر ٣ی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ی زاینیی، لە وڵاتی نۆروێژ بە هۆی نەخۆشین ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دادە زۆڵەیخا وێڕای ئەوەی کە خۆشکی هاوڕێ جەماڵ میرزادە بوو، خۆشی وەک دۆستی کۆمەڵە لە گەڵ کۆمەڵە و هاوڕێیانی کۆمەڵە پەیوەندییەکی بەهێزی هەبوو، لە زۆرێک لە کۆڕ و مەراسمەکاندا بەشداری گەرم و گۆڕی ئەکرد.

ماڵئاوایی کردنی دادە زۆڵەیخا لە ژیان، خەم و پەژارەی خستە دڵی هەموومانەوە، بەم بۆنەوە بە ناوی کومیتە و هەموو هاوڕێیانی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ، لە بنەماڵە و کەس و کاریان، بە تایبەتی لە بەڕێزان کاک موستەفا مروەتی هاوژینی دادە زوڵەیخا،لە منداڵەکانی، عەلیڕەزا ، موزەفەر و میترا سەرەخۆشی ئەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان ئەزانین.

هیوامان سەبووری هەموو داغدارانی هاوڕێ زۆڵەیخایە و یادی بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کومیتەی نۆروێژ

۳/١١/٢٠٢١ ی زاینیی


PM:08:28:03/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌