برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە پارێزگای ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد




بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەداخەوە ''ڕەشید سابیر نیا'' برای هاوڕێی گیانبەختکردوو سەلیم سابیرنیا فەرماندەی گوردانی ٢٢ی ورمێ، خەڵکی ئاوایی (قایر)ی سەر بە پارێزگای ورمێ، لە ناوچەی مەرگەوەڕ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

شایانی باسە کە کاک ڕەشید کەسایەتێکی خۆش ناو و خۆشەویستی خەڵک ئەو ناوچەیە بوو کە بە داخەوە ماوەێک لەوە پێش تووشی پەتای کڕۆنا بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سابیرنیا دەکەین خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.




PM:10:56:19/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌