دایکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ''ئاسیەعەزمی'' دایکی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو فەرزاد مۆرادیان و فەرهاد مۆرادیان لە شاری سنە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئاسیە بە بۆنەی چالاکی سیاسی و پشتگیری لە ئازادی و بەرابەری، ماوەی 6مانگ زیندانی بەسەر برد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە "ئاسیەعەزمی'' دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.





PM:04:06:15/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌