خۆپیشاندانێک لە وڵاتی بریتانیا دژ بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات بەڕێوەچوو



رۆژی دووشەممە رێکەوتی
۲۷ی سێپتامبری ۲۰۲۱ی زایینی لە سەر بانگەوازی ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا بە مەبەستی مەحکوومکردنی ھێرشی سوپای تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە باشوری کوردستان، خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی لە وڵاتی بریتانیا بەرەو نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و دژ بەو کارە تیرۆرستیانەی حکومەتی ئێران و پشتیوانی لە حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەرێوە چوو.


AM:09:30:28/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌