خۆشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد



بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە داخەوە ''زوهرە رەحیمی نژاد'' خۆشکی شەھید عەلی رحیم نژاد ناسراو بە (عەلی کولیجە) لەشاری مھاباد بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لەژیان کرد.

هاوڕێ زوهرە کەسێکی خۆشناو و جێگای دڵخۆشی خەڵکی گەڕەکی خۆیان بوو و هەتا دوایین لێدانەکانی هەناسەی، بە دڵەوە لەگەڵ کۆمەڵە بوو.

بە ناوی ناوەندی راگەیاندنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی رەحیمی نژاد دەکەیەن و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.




PM:05:31:27/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌