نیوە شەوە، کاتی خەوە، ڕۆڵەی دایە لایە لایە
چاوەڕوانی بابە مەکە، مەپرسە بۆ دەنگی نایە
بابە بارێکی لە کۆڵە، بە بارستای خەمی نان
خەمی مالێکی ڕەش و ڕووت، داخراوی پەنجەرەکان
سفرە خاڵی گیرفان خاڵی، ئەوەی پڕە جامی سەبرە
بابە بەرەو هەرکوێ ئەچێ، تاڵی ژین و تامی ژەهرە
بابە لە ئەم شار و ئەم شار، بابە سەرگەردان و بێکار
دەستەکانی پڕە لە هیچ، جانتای خاڵی، دڵ خەفەتبار
کە شوشەی ویستت ئەشکێنێت
ناوێرێ تەماشای چاوت کات
چاری ناچارە باوانم؛
بڕوا کە شەرمت لێ ئەکات