خەڵاتی «هونەرمەندی ساڵ»ی فێستیواڵی ومێکس بەخشرایە «کەیهان کەلهۆڕ»
فێستیواڵی موسیقی ومێکس کە ئەمساڵ لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەزەڵوەر خەڵاتی هونەرمەندی ساڵی بەهۆی تەمەنێک لە چالاکی هونەری بەخشییە «کەیهان کەلهۆڕ» موسیقی زان و ژەنیاری کەمانچەی کورد.
ماڵپەڕی ومێکس ڕایگەیاندووە کە ئەو ناوەندە بە هۆی «شارەزایی و هەستی ئەو»، «داهێنان و نوێگەری بێ پسانەوە و هاوکاری داهێنەرانەی لە زمانە موسیقاییەکان نوێ و چێژبەخش» و هەروەها هەوڵەکان ناوبراو بۆ «گەیاندنی پەیامی موسیقی کلاسیکی ئێرانی بۆ گوێی هەموو خەڵکی جیهان» ئەو خەڵاتەی پێبەخشیوە.
ومێکس گردبوونەوەیەکی ساڵانەی موسیقایە کە بە پێی نووسراوەی ماڵپەڕەکەی نزیک بە سێ هەزار کەس لە هونەرمەندانی پیشەیی تێیدا بەشدارن و هەر ساڵە و لە وڵاتێک بۆ بیستنی بەرهەمی جیاواز، گۆڕینەوەی بیروڕا و ڕوانگە و هەروەها کڕین و فرۆشتنی بەرهەمە هونەرییەکان ئەو فێستیواڵە بەڕێوە دەبات.
کەلهۆڕ لە ڕێ و ڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەی، خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە محەمەد ڕەزا شەجەریان، مامۆستای گەورەی موسیقای ئێران پێشکەش کرد و وتی؛ «چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشییەکی قورس بووە و دەخوازین کە دەنگی لە ناوماندا بێت.»
PM:05:10:04/11/2019
ئهم بابهته 2325
جار خوێنراوهتهوه