به‌م جۆره و له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ین كه ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی مه‌ریوان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ركێكی ته‌شكیلاتی دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌رگیر بوون و به داخه‌وه دوو كه‌س له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی »ئه‌رسه‌لان جه‌وزاك» و »په‌رویز عه‌بدی» گیانی ئازیزیان له پێناو ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان به‌ختكرد.
لە لایەن سەرکردایەتی و کۆمیسیۆنی نیزامیی کۆمەڵەوە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری ئەو شەهیدانە، لە دەست دانی ئەم دوو هاوڕێ تێکۆشەرە بوێرە بە خەسارێک دەزانین. یادی ئەو خۆشەویستانە لە دڵماندا زیندووە و بەڵێن دەدەین تا وەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانیان درێژەدەری ڕێگایان دەبین.
كۆمیسیۆنی نیزامیی كۆمه‌ڵه
٤ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی
٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨ی زایینی