ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چووارشەممە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان،
هاووڵاتییەک بەناوی"کاویان مەولوودی" تەمەن ١٨ساڵ، خەڵكی مەهاباد، دوای
ئەوەیکە دەڕواتە سەر گوڕی سمکۆ مەولوودی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن
هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی مەهاباد دەگواسترێتەوە.
شایانی باسە کە کاویان مەولوودی کوڕی مامی "پسر
عمو"ی سمکۆ مەولوودیە.
سمکۆ مەولوودی "ئیسماعیل" تەمەن ٣٥ساڵ، ئێوارەی رۆژی چووارشەممە
رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە ئاخێزی سەرانسەی شۆڕشی ژینا لە شاری مەهاباد بە تەقەی
راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی
کوژرا.
ئهم بابهته 157
جار خوێنراوهتهوه