١٢ سێناتوری کۆماریخوای ئامریکا: ئوروپا سپای پاسداران بخاتە نێو لیستی تیرۆریستەوە

١٢ سێناتوری کۆماریخوای ئامریکا: ئوروپا سپای پاسداران بخاتە نێو لیستی تیرۆریستەوە




ئاسۆی رۆژهەڵات/ گرووپێک لە سێناتورهای کۆماریخواز لە ئامریکا داوایان لە ئوروپا کرد کە سپای پاسداران بخەنە نیو لیستی تیرۆریستەوە، بە باوەڕی ئەم سێناتۆرانە "لە ئوروپا بەڵگە و فەکت گەلێکی زۆر هەیە کە دەرخەری تیرۆریستی بوونی سپای پاسدارانە."

هەروەها ئەم ١٢سێناتوری کۆماریخوازە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٢ی مارس بەرانبەر بە ٢ی خاکەلێوە لە نامەیەکدا بە جوزپ بورل ، بەرپرسی سیاسەتە دەرەکییەکانی ئوروپا هوشدارییان دا کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە رۆژئاوا "ترور میکارد" تیرۆر دەکات.

پارلەمانی ئوروپا لە کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی بە زۆرترین دەنگی نوێنەرانی خۆی لەسەر مەحکوم کردنی سەرکووتی خۆپیشاندەران لە ئێران، لەم شوڕای ئوروپا داوای کرد کە ناوی سپای پاسداران، بەشەکانی سەر بە سپا وەکوو بەسیج و سپای قودس و هاوکارانی پڕۆژەکانی بخەنە نێو لیستی تیرۆریستیەوە.

بەم حاڵەوە، وڵاتە ئوروپاییەکان تاوەکوو ئێستا سپای پاسدارانیان نەخستووەتە نێو لیستی تیرۆریستەوە.

ئێستا ئەم سێناتۆرەکۆماریخوازانەی ئامریکا لە نامەیەکدا کە بۆ جوزپ بورلیان ناردووە، جەختیان لەوە کردەوەتەوە کە ئەگەر سپای پاسدران بخرێتە نێو لیستی تیرۆریستەوە "تەواناییەکانی سپا لە پەرەپێدانی تیرۆر فەلەج دەکات و جیهان بۆ ئوروپاییەکان و ئامریکاییەکان ئەمن تر دەکات."





ئه‌م بابه‌ته 214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:26/03/2023