دوای تێپەڕینی نزیک بە ٦مانگ لە بزووتنەوەی ژن، ژیان،
ئازادی لە ئێران، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ناوەندەکان و شەخسیەتەکانی نزیک بە
حکومەت، گوشارەکانیان دژ بە ژنان و چالاکوانانی بزووتنەوەکەیان دووقات کردەوەتەو.
هەر لەم پەیوەندییەدا، سادق جەعفەری چەنگی، دادوەری گشتی
و ئینقلابی ناوەندی پارێزگای خوزستان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەشەممە وتی: "بڕیارەکانی
دادوەری بە "ضابطان" بۆ هەڵسووکەوتی توند لەگەڵ ژنانێک کە حیجابی ئایینی
نەپارێزن دەرکراوە."
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە شوێنە گشتیەکان، فرۆشگا و
کەرەستەی هاتووچۆ کە بووەتە هۆی بڵاو کردنەوەی نووسراوە، لابردنی لەچکی زۆرە ملی،
دادەخرێت و دەستیان بەسەردا دادەگیرێت.
ئهم بابهته 239
جار خوێنراوهتهوه