سەقز؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک بە ناو پارسا بەهرامی

سەقز؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک بە ناو پارسا بەهرامی
لە درێزەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندان لە کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار شارۆمەندێک بە ناو پارسا بەهرامی دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

پارسا بەهرامی تەمەن ٢٠ ساڵ کۆڵبەر بووە و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناڕوونە.
جێگای ئاماژەیە لە چەن ڕۆژی ڕابردوو چەند شارۆمەندی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی دانیال مەوسونی خەڵکی ساحێب و بێهزاد حەکیمی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:35:12/01/2023