ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی شەممە ۱۷ی بەفرانباری ۱٤۰۱، ئەمجەد ساعدی چالاکی کرێکاری خەڵکی مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرا.
ئەمجەد ساعدی لە چالاکانی کرێکاری دانیشتووی سنەیە کە پێشتر بە هۆی چالاکییەکانی چەندین جار دەستبەسەر کراوە.
دەستبەسەرکردنی ئەمجەد ساعدی بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و تا ئیستا هۆکاری و شوێنی دەستبەسەر بوونی بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا نیە.
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه