دایکی سێ پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد

دایکی سێ پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە بە داخەوە  دایە "نوقڵێ وەفایی" دایکی سێ پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی  کۆمەڵە هاوڕێیان  " پەروین، گوڵێ و گەلاوێژ وەیسی" ڕۆژی پێنج شەممە ۱۵ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی هەتاویی، لە شاری وێسترۆسی وڵاتی سوئید بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "نوقڵێ وەفایی" وێڕای ئەوەی کە سێ کچی پێشمەرگە بوو، خۆیشی لە زومڕەی دایکانی دڵسۆز و تێکۆشەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بوو کە بە هۆی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بێڵێت.

بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری دایە نوقڵێ وەفایی دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە

ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:42:07/01/2023