بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی بەفرانباری ۱٤۰۱ی هەتاویی، لاوێکی جوانڕۆیی بەناو مەیسەم فەتاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ڕفێندراوەو تا ئیستا بێ سەروشوێنە.
ناوبراو ٢٧ ساڵ تەمەن، کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی مامنان سەر بە شاری جوانڕۆیە و بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا ڕفێندراوە.
بە پێی ئامارەکان تا ئیستا ۲۷ شارۆمەندی خەڵکی جوانڕۆ لە پەیوەند لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەوشارە لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکانن.
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه