سروە سوزەنی و موزەفەر پەروەری دایک و باوک پەرهام پەروەری لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیان ڕایان گەیاند: پەرهام پەروەری ڕۆژی ۱٤ی بەفرانباری ۱٤۰۱ی هەتاویی لە زیندانی ئەڤین بۆ زیندانی گەورەی تاران گوازراوەتەوە و بە پت بەستن بە زانیاریی پارێزەرەکەیان باسیان لەوە کرد حوکمی موحاربەی پەرهام تا ئیستاش لەسەر پەروەنەدەکەیەتی.
بە وتەی بنەماڵەی پەرهام پەروەری: دوای گواستنەوەی کوڕەکەیان توانیویانە پەیوەندی تەلەفوونی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵی بێت. بەڵام تا ئیستاش مەترسی لەسەر گیانی کوڕەکەیانە و ڕوو بە بیرو ڕای گشتیی لە مەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان خوزیاری هاوکاری و پشتیوانین.
پەرهام پەروەری خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ئەندازیاری میکانیک و قارەمانی وەرزشی مەلە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە کاتێکدا لەسەر کار بۆ ماڵی خۆیان دەگەڕێتەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بە لێدان و کوتان دەسبەسەر کرابوو.
ئەو شارۆمەندە ٢٥ ساڵ تەمەنە ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەر، لە دادسەرای ئەڤین تۆمەتی موحاربەی بەسەرەدا سەپا و ئیستا لە زیندانی گەورەی تاران دەستبەسەرە.
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه