داسەپاندنی ٦ ساڵ زیندان بەسەر مەرزیە یوسف زادە (ڕۆژین) خوێندکاری کوردی دانیشتووی تاران

داسەپاندنی ٦ ساڵ زیندان بەسەر مەرزیە یوسف زادە (ڕۆژین) خوێندکاری کوردی دانیشتووی تاران
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاسۆێ ڕۆژهەڵات، مەرزیە یوسف زادە (ڕۆژین) خەڵکی مهاباد کە لە پەیوەند لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن شوعبەی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران  ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاند.

بە پێی ئەم هەواڵە مەرزیە یوسف زادە (ڕۆژین) ٢٧ی خەرمانان لە کاتێکدا پلاکاردی وێنەی مەهسا ئەمینی هەڵ گرتبوو دەستبەسەر کرا و سێ مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعات و زیندانی قەرچەک-وەرامین لە ژێر گوشاری توندی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕاگیرابوو.

جێگای ئاماژەیە بە پێی یاسای مەجازاتی ئیسلامی لە ئگەری پەسەند کردنی دوبارەی ئەو بڕیارە لە لایەن دادگا بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی حوکمەکە، ناوبراو لانیکەم دەبێت ماوەی ٥ ساڵی حوکمەکەی لە زیندان بێت.

ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:51:06/01/2023