بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵ تەمەن خەڵکی جوانڕۆ بە ناو ئالان وەیسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە چەندین ڕۆژە رفێندراوە و بێ سەرو شوێنە.
جێگای ئاماژەیە خاڵۆزای ناوبراو بە ناو «بەهادین وەیسی» لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە جەریانی ناڕەزایەتییەکان لە بزووتنەوەی ژینا گیانی لەدەست دا.
سەرکوت و دەمکوتی شارۆمەندان لە ڕۆژانی ڕابردوو لە جوانڕۆ بە میلیتاریزە کردنی شار، بەستنی ڕێگا سەرەکییەکان و دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ١٦ شارۆمەند دەستی پێکردوە و لە یادی چلەی گیانبەختکردووانی ئەم دوایانە شارۆمەندێک بە ناو بورهان ئەلیاسی شەهید و دەیان کەسیش بریندار کران.
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه