بانە؛ ڕفاندنی عەبدوڵڵا و ئەسعەد مستەفایی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات

بانە؛ ڕفاندنی  عەبدوڵڵا و ئەسعەد مستەفایی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە بانە ڕایگەیاند؛  سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاویی دوو چالاکی مەدەنی ئەو شارە کە برای یەکتر بوون لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات(ستاد خەبەری) لە بەر پاساژی بەهەشتی بانە  ڕفێندراون.

ناونیشانی ئەو دوو کەسە عەبدوڵڵا و ئەسعەد مستەفایی ڕاگەیندراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بە تەواوەتی بێ سەروشوێنن.

بە وتەی سەرچاوەی هەواڵەکە لە پێشدا عەبدووڵا موستەفایی کە خاوەنی چایخانەیە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە فێڵ و بە بیانووی کڕینی چایی وشک دەبرێتە دەرەوەی پاساژەکە و لەوێدا دەیرفێنن. دواتر ئەسعەدی برای بە بیانووی ئەوەی کە براکەی شەڕی کردوە دەکێشنە بەرامبەر پاساژی بەهەشت و لەهەمان شوێندا ناوبراویش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەڕفێندرێت.

ئه‌م بابه‌ته 46 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:38:05/01/2023