هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەراسەری مانگرتن لە کوردستان بەردەوامە

هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەراسەری مانگرتن لە کوردستان بەردەوامە

ئاسۆی رۆژهەڵات: ئەمرۆ دووشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاویی مانگرتنی گشتیی لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکرد.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە شارەکانی سنە، کامیاران، بۆکان، تکاب، مەریوان،  سەقز، مهاباد، روانسەر، ئیلام، کرماشان، ورمێ، دێولان، دیواندەرە، پاوە، جوانرۆ، شنۆ ، سرابڵە، کوزەران و بانە و شارۆچکەی کانی دینار مانگرتن تا ئەم کاتە بەردەوامە.

هاوکات لەگەل مانگرتنی کاسبکاران لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی تا ئیستا شارەکانی کوردستان بە تەواوی میلیتاریزە کراوەتەوە.

ئەم مانگرتنە لە سەر بڕیاری پێشوتری چالاکانی سیاسی، مەدەنی و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ رۆژەکانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز بۆ ناڕەزایەتی بە سەرکوتی بێ بەزەویانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم و ڕێز گرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ئاخێزی گەلانی ئێران راگەیندرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:42:05/12/2022