ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاویی، خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی موبین ئەحمەدی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیم بۆ شوێنکی نادیار رفێندرا.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو لە پێش ماڵەکەی خۆی بە بێ بەڵگەی یاسایی ڕفێندراوە و تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و بارودۆخی لەبەر دەستدا نیە.
جێی ئاماژەیە، موبین ئەحمەدی خوێندکاری ترمی کۆتایی پەرەستاری لە زانکۆی پزیشکی کوردستانە.
ئهم بابهته 97
جار خوێنراوهتهوه