بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، هەژیر باخویشی خەڵکی مەریوان و خوێندکاری زانکۆی شەریفی تاران بە تاوانی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دادگای ئینقلابی تاران ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەژیر باخویشی ئەمرۆ دوای ٧٠ رۆژ بێ سەروشوێنی بە شێوەی کاتی و بە بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە هەژیر باخویشی لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا لە سەرەتایی ترین مافەکانی خوی لەوانە مافی گرتنی پارێزە، چاوپێکەوتن و بەڵگەی دادگا بۆ دەستبەسەر کردنی بێ بەش بووە و تەنانەت ڕێگا بە بەکارهێنانی دەرمانەکانی نەدراوە.
ئهم بابهته 207
جار خوێنراوهتهوه