مەرگی گوماناوی دوکترێکی ڕوباتیک لە ئیلام

مەرگی گوماناوی دوکترێکی ڕوباتیک لە ئیلام
بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژهەڵات، دوکتر پەیمان جاسمی لێکۆڵەر، داهێنەر و دوکترای ڕوباتیک و خوێندکاری بەشی ئەنیمەیشن لە زانکۆی ساری بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دوای ئەوەی دوکتر پەیمان جاسمی کاتژمێر ٤ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە مەسموم ئەبێ و بۆ نەخۆشخانەی «موستەفای خومەینی لە شاری ئیلام» دەگوازرێتەوە، لە هەمان نەخۆشخانەدا گیانی لەدەست دەدا. ئەم سەرچاوە لە درێژەی ڕاپۆرتەکدا باسی لەوە کرد؛ لە هەمان کاتدا لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی پێش بە پزیشکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بارەی مەرگی ناوبراو دەگیرێ، بەڵام لە زانیارییە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە وایرۆسێکی دەگمەن هۆکاری مەرگی ناوبراو بووەو تا ئیستا جۆری لە لایەن پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە نەناسراوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن یکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دوکتر پەیمان جاسمی بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ناوەندە ئەمنی و حکومەتییەکانی ئێران چەندین جار داوای هاوکارییان لە ناوبراو کردوە بەڵام ئەو داواکانی ڕەد کردوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە بنەماڵەی دوکتر پەیمان جاسمی لە کاتی بە خاکسپاردنی کوڕەکەیان بە توندی لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئیلام بوون، بە شێوەیەک کە بۆ بە خاک سپاردنی پەیمان جاسمی خزم و کەسوکاریان ئاگادار نەکردبوو.

ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:21:03/12/2022