بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، عەباس هاشم پوور چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شنۆ سەرەڕای تیپەڕ بوونی ٧٠ رۆژ لە دەستبەسەر کردنی سەرەڕای بەدادواچوونی بنەماڵەکەی هیچ و هەواڵ و زانیارییەک سەبارەت بە ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ «عەباس هاشم پوور» بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە و ناوەندە ئەمنییەکان و ئۆرگانە پەیوەندی دارەکان هیچ زانیارییەک لەسەری بە بنەماڵەی نادەن و ئەم بارودۆخە نیگەرانی زۆری بۆ بنەماڵەی ناوبراو دروست کردوە.
ئهم بابهته 133
جار خوێنراوهتهوه