ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان پاش تێپەڕاندنی ٦ رۆژ لە دەستبەسەر کردنی «جەواد ئیسماعیلی» کرێکاری نانەوایی لە لایەن هێزە ئەمنیییەکانی شاری سنە سەرەڕای بەدادواچوون لە لایەن بنەماڵەکەیەوە تا ئیستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەسەر ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ «جەواد ئیسماعیلی» رۆژی ٦ی سەرماوەز لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی فەرەحی شاری سنە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
ئهم بابهته 146
جار خوێنراوهتهوه