پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بەهۆی کارەساتی تەقینەوەی گاز لە سلێمانی

پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بەهۆی کارەساتی تەقینەوەی گاز لە سلێمانی
پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بەهۆی کارەساتی تەقینەوەی گاز لە سلێمانی

بەداخەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی نوامبەری ٢٠٢٢ی زایینی، بەهۆی تەقینەوەی تانکەری گاز لە گەڕەکەی کازیوەی ٢ لە شاری سلێمانی، ١٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون. ئەمڕۆ تەرمی ١٤ کەس لە سلێمانی ئەسپەردە کرا و تەرمی قوربانی پازدەهەمیش بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات گوازرایەوە. ئەم ڕوووداوە هەموو دانیشتووانی کوردستانی تووشی پەژارەو ئێمەیشی خەمبار کرد.
بەناوی سەرجەم ڕیزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هاوخەمی خۆمان بۆ خەڵکی کوردستانی باشوور و شاری سلێمانی دەردەبڕین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین و هیوای جێگیربوونی باری تەندروستی و سلامەتی بۆ بریندارەکان بە ئاوات دەخوازین.


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی
١٩ی نوامبەری ٢٠٢٢ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:09:19/11/2022