پەیامی سەرەخۆشی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە

پەیامی سەرەخۆشی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
پەیامی سەرەخۆشی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە هۆی:
گیان لەدەستدانی پێشمەرگە و هاوڕێی دێرینی کۆمەڵە، کاک ڕەحیم ڕەشی

بەداخەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک ڕەحیم ڕەشی ناسراو بە ڕەحیمە ڕەش، پێشمەرگەی دێرین، زیندانی سیاسی و هەڵسووڕاێکی دڵسۆزی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.  
کاک ڕەحیم لە کاتی بەرەنگاری و خەباتی چەکدارانەی کوردستان وەکوو پێشمەرگە چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی هەڵگرت و بە برینداری بە دەست هێزەکانی ڕژیمەوە بە دیل گیرا، بەو حاڵەیشەوە خۆڕاگرانە لە زیندان وەستا و کۆڵی نەدا. دواتر جارێکی دیکە و لە تەمەنی شەست ساڵەییدا بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کرا و ئەمجارەش دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، سەرکەوتووانە لە بەندیخانە هاتە دەرەوە.  
کاک ڕەحیم باوکی هاوڕێ کۆمار ڕەشی، کادر و ئەندامی کۆمەڵە بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی، هاوڕێ و هاوپشتی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد مایەوە. هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ کۆمار، بنەماڵەی ڕەشی و خەڵکی شۆڕشگێڕ و قارەمانی مەهاباد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی
٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی



٢٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٢ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:01:21/10/2022