گوشار و هەڕەشەی ئیتلاعات لە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامە

گوشار و هەڕەشەی ئیتلاعات لە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامە


ئاسۆی رۆژهەڵات/  بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا گوشاری هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی چاڵاکوانانی سیاسی و پێشمەرگە زیادی کردووە.

لەم پەیوەندییەدا هێزە ئەمنییەکان لە سێ شاری دیکەی کودستان واتە لە  مەهاباد، سەردەشت و سەقز بە بانگهێشت کردنی بنەماڵەی چاڵاکانی سیاسی و پێشمەرگە، دەستیان داوەتە ئازار و ئەشکەنجەی رۆحی هەوروەها هەڕەشە کردن لەم بنەماڵانە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەوەی کە بتوانن گوشار بهێنێن بۆ سەر چاڵاکوانانی سیاسی و ئەندامان و هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، لە رێگەی ئازار و هەڕەشە کردن لە بنەماڵەکانیان دەیانهەوێت پیلانەکانیان جێبەجێ بکەن.

ئەم هەڵسووکەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دژبەرانی و هەروەها بنەماڵەکانیان، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕینە.






ئه‌م بابه‌ته 463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:47:03/09/2022