خۆکوژی مێرمنداڵێک بە هۆی رێگەری کردن لە خوێندن

خۆکوژی مێرمنداڵێک بە هۆی رێگەری کردن لە خوێندن


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە، ١٤٠١/٦/٨، کچێکی مێرمنداڵ بە هۆی خۆسووتاندنەوە دوای ماوەی چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە، گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەو کچە، '' شێوە بالوایە '' تەمەن ١٤ ساڵ، خەڵکی ئاوایی '' دێ بونیاو '' سەر بە شاری مەریوانە. ناوبراو دوای ئەوەی کە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە رێگری لێکراوە لە درێژەپێدان بە خوێندن، لە رێگەی خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە. 

جێگای ئاماژەیە کە بە پێی ئامارەکان لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، ٤٠ کەس کە تەمەنیان خوارەوەی ١٨ ساڵ بووە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، زۆربەی ئەو هۆکارانە کە بووەتە هۆی زیادی کردنی رێژەی خۆکوژی لە نێو لاوان و مێرمندڵان لە ئێران، داڕمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بووە. 

هەروەها نەبوونی سیاسەت و پەروەردەیەکی درووست بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ لاوان و مێرمنداڵان، یەکێکتر لەو هۆکارانەیە کە ئاماری خۆکوژی لە نێو ئەم چینە لە کۆمەڵگادا زیادی کردووە.











ئه‌م بابه‌ته 329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:05:56:01/09/2022