هۆلەند/ بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە چوار زیندانی سیاسی کورد

هۆلەند/ بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە چوار زیندانی سیاسی کورد


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە، ٢٠٢٢/٨/٣٠، بە بەشداری کۆمەڵێک رێکخراو و چاڵاکوانی سیاسی و مەدەنی، لە شاری '' دینهاگ''ی وڵاتی هۆلەند ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە چوار بەندکراوی سیاسی کورد بەڕێوەچوو.

بە پێی زانیارییەکان ئەم ئاکسیۆنە لە سەر داوای رێکخراوی '' اتحاد همبستگی برای سرنگونی جمهوری اسلامی '' بۆ ناڕەزایەتی دەڕبرین لە هەڵسووکەتی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ چاڵاکوانان سیاسی و دژبەرانی ئەو حکوومەتە، کە پێشێل کردنی مافی مرۆڤە بەڕێوەچوو.

شایانی باسە کە بەشداربووان پشتیوانی خۆیانیان لە کەمپەینی '' نا بۆ سێناریۆسازی دژی چوار بەندکراوی سیاسی کورد '' دڕبری، و هەروەها هۆشداریان دا لە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو بۆ چەواشەکاری راستییەکان بەکاری هێناوە وەک دانپێدانانی زۆرەمڵی.

جێگای ئاماژەیە کە لە سەرەتای مانگی رابردوو گەڵاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، چوار چاڵاکی سیاسی کورد بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم، پژمان فاتێحی، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی '' سۆمابرادۆست '' سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کران. بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی مانەوەی ئەو چوار چاڵاکە لە بەردەست نییە، کە ئەمە بووەتە هۆی نیگرانی زۆربەی رێکخراوە و هەروەها چاڵاکانی مافی مرۆڤ.







ئه‌م بابه‌ته 330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:28:31/08/2022