ژنێک بە بیانوی نامووسیەوە کوژرا

ژنێک بە بیانوی نامووسیەوە کوژرا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی رابردوو شەممە، ١٤٠١/٦/٥، هاووڵاتییەکی ژن لە پارێزگای ورمێ لە لایەن بنەمالەکەیەوە کوژرا.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەم ژنە، '' ئایسەل دوومانی '' تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی ئاوایی گڕناویک سەر بە پارێزگای ورمێیە، ناوبراو خاوەنی کورێکی ٦ مانگە و کچێکی تەمەن ٢ ساڵە.

ئایسەل دوومانی لە لایەن براکەی و هەروەها ئامۆزاکانی بە تۆمەتی نامووسی کوژراوە. ناوبراو کێشەی هەبووە لەگەڵ هاوژینەکەی و چەندین جار  لێیدراوە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی، بەڵام لە لایەن بنەماڵەکەی بێ ڕێزی پێکراوە و هەڵاتووە.

جێگای ئاماژەیە کە کووشتنی ژن لە ئێران لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە بە تۆمەتی نامووسییەوە لە ساڵانی رابردوو دا زیادی کردووە، هەروەها یاساکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ سزایەکی دیاریکراوی بۆ ئەم جۆڕە بابەتانە نییە و لە هەندێک کاتدا ئەو کەسانە دەستبەسەر ناکرێن.







ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:31:29/08/2022