بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی رابردوو شەممە، ١٤٠١/٦/٥، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەر سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەم کۆڵبەرە، '' ماجێد محەممەدی '' تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی نۆدشەیە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە بێ ئاگادرای پێشوەختە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە، هەروەها بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.









ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:07:31:28/08/2022