بەردەوامی دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کوردستان

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کوردستان


ئاسۆی رۆژهەڵات/ لە رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەهاباد، سایین قەڵا و پیرانشاریان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی زانیارییەکان رۆژی شەممە، ١٤٠١/٥/٣٠، شارۆمەندێک بە ناوی '' کازم مام ئیسماعیل '' خەڵکی ئاوایی '' لەج '' سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە، و تاوەکوو ئێستا لە چارەنووسی ناوابراو هیچ زانیارییەک لە بەردەست نییە.

هەروەها شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی '' هێمن عەبدی '' خەڵکی ئاوایی '' قانزالی '' سەر بە شاری سایین قەڵا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، و گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری میاندواو.

لەم پەیوەندییەدا رۆژی چوارشەممە، ١٤٠١/٦/٢، دوو برا بە ناوەکانی '' کەریم ئەبووبەکری '' تەمەن ٣٦ ساڵ و '' ئیسماعیل ئەبووبەکری '' تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو برا دوای دەستبەسەر بوون لە سنووری پیرانشار، گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە.







ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:23:26/08/2022