شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد بەردەوامە

شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد بەردەوامە

ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە، ١٤٠١/٦/١، دا هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەیان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، دەستبەسەر کرد.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەم هاووڵاتییە، '' جەماڵ عەلەوی '' تەمەن ٣٧، خەڵکی ئاوایی '' کۆسە کەرێز '' سەر بە شاری مەهابادە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە، هەروەها دەستیان بە سەر زۆربەی کەل و پەڵی شەخسی ئەم هاووڵاتییەدا گرتووە، لەوانە مۆبایل و ... هتد.

شایانی باسە کە بە پێی ئامارەکان لە ماوەی مانگی گەڵاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، نزیک بە ٥٣ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.








ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:03:24/08/2022