نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران دەبێت کۆتایی بە ئازاری کەمینە ئایینییەکان بهێنێت

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران دەبێت کۆتایی بە ئازاری کەمینە ئایینییەکان بهێنێت


رۆژی دووشەممە، ١٤٠١/٥/٣١، ٧ کەس لە شرۆڤەکارانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە جاوید رەحمان، هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤی ئێران، راگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە کە ئاماژە دەدات بە زیاد بوونی ئازار و ئەشکەنجە دژی لایەنگرانی کەمینە ئایینی و مەزەهەبییەکان لە ئێران.

لەم راگەیانراوەدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە کۆتایی بهێنێت بەم شێوە هەڵسووکەوتە لەگەڵ ئەو شارۆمەندانەی کە لایەنگری کەمینە ئایینییەکان و هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت رژیمی ئێران واز لە کەڵک وەرگرتنی ئایین بهێنێت بۆ سنووردار کردنی مافە سەرەتایەکانی مرۆڤ.

دەستبەسەر کردنی سەربەخۆ، دەستبەسەرداگرتن و رووخانی ماڵ و ژیانی بەهائییەکان و لە هەندێک بابەتدا رەفاندنیان، وەک '' نیشانەکانی سیاسەتی ئازار و ئەشکەنجە '' ناو لێبردووە.

ئەم شرۆڤەکارانە لە راگەیاندنەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی تەنیا سەبارەت بە پرسی کەمینە ئایینەکان نییە، بەڵکوو لە چوار چێوەی سیاسەتێکی بەربڵاوترە کە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە بەرێوەدەچێت. لەم سیاسەتەدا هەرکەسێک کە لایەنگری هەر باوەڕ یا ئایینێک بێت جیاواز لە حکوومەتی ئێران، وەک مەسیحییەکان، دەروێشەکانی گۆناباد و ئاتەئیستەکان، دەکاتە ئامانجی خۆی.

لە کۆتاییدا شرۆڤەکارانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری ئازاد کردنی ئەو کەسانەن کە بە هۆکاری ئایینییەوە دەستبەسەر کراون، هەروەها باس لەوە دەکات: '' کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت لەوە زیاتر بێدەنگ بێت، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتبار کردنی نایاسایی وەک ''هەڕەشە دژی ئەمنییەتی میللی و سیخۆری کردن'' دەیەوێت کەمینە ئایینییەکان لە ناو ببات، لە ماڵەکانیان دەریان بکات و بە زۆرەمڵی ئاوارەیان دەکات.''







ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:17:23/08/2022