گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی کار

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی کار

ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤٠١/٦/١، کرێکارێک بە هۆی نەبووەنی ئەمنییەتی شوێنی کاری گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەم کرێکارە، '' بەرزان یووسفی ''، خەڵکی ئاوایی ''دەگاگا'' سەر بە شاری سەوڵاوایە و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە چێوەبەست لە ئاوایی '' تەوێلە '' ی کوردستانی باشوور، گیانی لەدەستداوە.

جێگای ئاماژەیە کە '' بەرزان یووسفی '' خێزاندارە و یەک منداڵیشی هەیە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە هۆی داڕمانی ئابووری و سەخت بوونی بژێوی ژیانی خەڵک بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، شارۆمەندان لە ئێران و بە تایبەت کوردستانی رۆژهەڵات، بۆ کار کردن سەردانی کوردستانی باشوور دەکەن، کە بەداخەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زۆربەی ئەو کرێکارانە.







ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:39:23/08/2022